بەڵێنی دامەزراندنی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا دەدرێت

نەخۆشخانەی هیوا بڵاویكردووەتەوە گرفت و كێشەی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا دەگەیەنەرێتە وەزارەتی تەندروستیی عێراق.

نەخۆشخانەی هیوا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا و وەفدێكی یاوەری سەردانی دكتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی سەردانەكە باسكردن بوو لە كێشەو گرفتەكان بە شێوەیەكی گشتی و خۆبەخشانی نەخۆشخانە بە تایبەت كە كارێك بكرێت لە پایی ئەو خزمەت بەرچاوەی كە بەتووشبووانی شێرپەنجەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكرێت بەشێك لە خۆبەخشانە لەسەر حكومەتی عێراق دابمەزرێن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دكتۆر بڕیار رەشید بەڵێنیدا لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رێگای وەزیری تەندروستیی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، كاربكات لەسەر داواكاریی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا بۆ ئەوەی بەشێك لە خۆبەشانی هیوا دابمەزرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای…
Total
0
Share