کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (یەکەم رۆژی جەژنی قوربان)، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، پلەی گەرما بە نزیکەی (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ، بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی تەنکەهەوری بەرز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی ڕۆژی پێشوو بەرزدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ڕۆژی هەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەی گەرما بە (2-3) پلە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کۆتا ڕۆژی جەژنی قوربان کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ڕۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما بە (1-2) پلە بەراورد بە پلەکانی ڕۆژی پێشوو، بەرزدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەناو پۆلدا ڕونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو لیژنەی تەندروستی وەزارەت و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆدەبێتەوە و…
Total
0
Share