دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ ئێـ.ـران بکەم وەک ئۆباما نایکەم

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بڕیاربێت لەگەڵ ئـ.ـێران ڕێککەوتن بکەم، ڕێککەوتنێکی باش دەکەم، نەک وەک ڕێککەوتنەکەی ئۆباما، کە پارەیەکی زۆری خستە بەردەستی ئـ.ـێران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “ئەگەر بڕیاربێت لەگەڵ ئـ.ـێران ڕێککەوتن بکەم، ڕێککەوتنێکی باش دەکەم، نەک وەک ڕێککەوتنەکەی ئۆباما، کە پارەیەکی زۆری خستە بەردەستی ئـ.ـێران و ڕێگەی بۆ خۆشکردن چـ.ـەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنن”.

وتیشی، “کەس ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئـ.ـێران نازانێت و کەسیش نەیبینیوە، دانوستانەکان بەردەوامن، گوێ لە دۆڕاوەکان مەگرن، ڕەخنە لە شتێک دەگرن کە هیچی لەبارەوە نازانن، هێشتا بە تەواوی گفتوگۆی ڕێککەوتن نەکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاملا هێرس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە

کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە. بەپێی ئاماری ئاژانسی…
Total
0
Share