وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند، سەربـ.ـڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار قەدەغەیە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، پێوستە لەکاتی سـ.ـەربڕینی ئاژەڵ ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکرێن:
1- سـ.ـەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار بەهەر شێویەک بێت قەدەغەیە و سـ.ـەربرین پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە مۆڵەتیان هەیە و ڕێگەپێدراون و پزیشکی ڤێتێرنەری سەرپەرشتیدەکات.
2- لەکاتی سـ.ـەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیان، جلوبەرگی خۆپارێزی وەک: دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکار بهێندرێت.
3- نابێت خێزان یان خەڵک لە چواردەوری قەساب کۆببنەوە و دەستکاری بکەن.
4- بەبێ دەستکێش دەست لە کەلاش مەدەن و دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکەن و پاشان دەست بەباشی بشۆردرێت.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سـ.ـەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6- بەکارهێنانی چـ.ـەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و پاکژکردنەوەی تەختە و چـ.ـەقۆکان دوای بەکارهێنان.
7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سـ.ـەردەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆرین پاکبکرێنەوە.
8 – پێویستە هاوڵاتییان گۆشت لە شوێنی ڕێپێدراو بکڕن و دەسەتکێش لە دەستبکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ بریندار نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، و پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێنبکرێت بە ئاوى گەرم و سابوون و کوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە 30 خولەك کەمترنەبێت. باشترە گۆشت دواى سـ.ـەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى 24 كاتژمێر لە پلەى (4 -8) پلەى سەدى هەڵبگيرێت، پاشان بەكاربهێندرێت.
9- پێویسته ئاژهڵ چارهسهركرابێت به ڕشاندن بهماددەکانی قڕكهر ماوهی دوو ههفته پێش سـ.ـهربڕینی، ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو یان گومانی نەخۆشی هەبوو باشتر وايە سەرنەبڕدرێت.