پۆلیسی هەولێر: کەسێکمان دەستگیرکرد کە باوکی خۆی کوشتووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە باوکی خۆی کوشتووە و برایەکیشی بریندارکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی تيمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە درەنگانی شەو (کاتژمێر 01:30ـی شەو) ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە (بنکەی پۆلیسی کەسنەزان) گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (م. س. م) بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تەقەی لە باوکی خۆی بە ناوی (سەفیر موراد سابیر) کردووە، لە ڕووداوەکەدا باوکی دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە. پاشان تۆمەتبارەکە تەقەی لە برایەکی خۆی بە ناوی (میران سەفیر موراد) کردووە و برینداری کردووە، کە ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

پۆلیس باسی لەوەشکرد، تيمەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانییان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیربکەن. لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن بۆ گرتنەبەری ڕێکارە ياساييەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەبەرد عومەر: هەرکەسێک زیاتر لە %75 جوانکاریی کردبێت ئامێری دەنگدان رووخساری ناخوێنێتەوە

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامێرەکانی خوێندنەوەی رووخسار، تاوەکو رێژەی %75 رووخساری ئەو کەسانە دەخوێننەوە کە…
Total
0
Share