وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، له قۆناغی حه‌وته‌مدا، 6 هه‌زار و 500 پارچه‌زه‌وی دابه‌شده‌كرێن كه سێ هه‌زاریان قه‌ره‌بووی خاوه‌ن مافه‌كانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانیی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، تیروپشكی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ قۆناغی حه‌وته‌م كرا.
ساسان عه‌ونی ڕایگەیاند، له‌م قۆناغه‌دا زیاتر له 6 هه‌زار 500 پارچه‌زه‌وی دابەشدەکرێن، له‌م ژماره‌یه‌دا، 3 هه‌زار و 500 پارچه زه‌وییان له جه‌ژنیكان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شده‌كرێن و 3 هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌شیان، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن مافه‌كان ئاماده‌كراون.
وتیشی، له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێردا، پێشتر نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌ردوو ڕاژه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی، بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان بۆ ده‌رچووبوو، له شه‌ش قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌ویدا، 38 هه‌زار و 400 پارچه‌زه‌وی دابه‌شكراون، له‌گه‌ڵ قۆناغی حه‌وته‌مدا، ژماره‌ی زه‌ویی دابه‌شكراو ده‌گاته زیاتر له 42 هه‌زار پارچه‌زه‌وی، فه‌رمانبه‌رانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامه و فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ش ده‌بنه خاوه‌ن زه‌ویی خۆیان.