بەرگریی شارستانیی ئاکرێ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بەناوی ”ئازاد حسێن محەمەد” لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن گـ.ـیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەداوە، گەنجەکە لە ژووری داخراودا زۆپای داری بەکارهێناوە بەمەبەستی خۆگەرمکردنەوە و لە ئەنجامدا بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەکەیەوە گـ.ـیانیلەدەستداوە.
بەرگریی شارستانیی ئاکرێ هۆشداریی دەدات بە هاوڵاتییان، بەهیچ شێوەیەک لە ژوور و شوێنە داخراوەکان خەڵووز و زۆپای نەوت، دار و غاز بەکارنەهێندرێن بەبێ هەبوونی دووکەڵکێش و جێگۆڕکێی بەردەوامی ئۆکسجین.