لە دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە بەنزینخانەیەکدا کێشا

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە بەنزینخانەیەکدا کێشا.

جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە کۆنتڕۆڵی لەدەستدابوو خۆی کێشا بە بەنزینخانەیەکدا، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە نەتەوە عەرەبە.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە زۆر خێرا نەبووە و خۆی بە دیواری بەنزینخانەکەدا کێشاوە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “خاوەنی بەنزینخانەکە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆش بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منبج: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا زیانیانی زۆریان بە بەنداوی تشرین گەیاندووە

ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە راگەیەندراوێکی نوێدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرپەچی توندی هێرشێکی گرووپە بەکرێگیراوەکانی تورکیامان لە گوندەکانی سنووری باشووری…
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ بۆ لێپرسراوی مەڵبەندەكان: هەموو دەسەڵاتەكانی خزمەتكردن و بەدەمەوەچوونی داوا رەواكانی هاوڵاتییانتان هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد شەهید جەبار، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی سلێمانی و…
Total
0
Share