ئاوات شێخ جەناب: با مانگی پێنج تەواوبێت ئەوکات داهاتی نانەوتیی ئەو مانگە دەنێرین

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرکات مانگی پێنج تەواوبوو، ئەوکات داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد دەنێرن.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم ڕۆژانەدا لیستی مووچەی مانگی ئایار بۆ بەغداد دەنێرین.

ڕاشیگەیاند، با مانگی پێنج تەواوبێت، ئەوکات دەزانین داهاتی نانەوتی چەندە تا بینێرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و بەغداد سەقامگیر دەبێتەوە، کێشەی مووچە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share