خاوەن پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل: نرخی بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان نزیکەی 4 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە

بەهۆی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بۆ ئـ.ـێران و کەمبوونەوەی لەناو بازاڕەکانی ناوخۆ، نرخی بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە نزیکەی 4 هەزار دۆلار (40 گەڵا) بەرزبووەتەوە.

سەرباز حەسەن، خاوەن پێشانگای ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند، نرخی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا بە گشتی و براندەکانی لاند کرووزەر و پرادۆ بە تایبەت، نزیکەی 4 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لە کۆمپانیاکان ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتایان نەماوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە لەلایەن حکومەتی ئـ.ـێرانەوە، گومرگ دەکرێت و تابلۆی خۆیان لێدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە 27 ملیار دۆلارە

سەرۆکی دامەزراوەی ئاییندەی عێراقی ئابوری رایدەگەیەنێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێژەی…
Total
0
Share