قەناسەكانی داعش دەگەڕێنەوە.. سەربازێك لە گوڵاڵە كرایە ئامانج

لە چوارچێوەی تیمێكی مەیدانی كێوماڵكردندا بووە

سەرچاوەیەكی ئەمنی برینداربوونی سەربازێكی عێراق لە نزیك گوڵاڵە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، سەربازەكە لەلایەن قەناسێكی داعشەوە پێكراوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات وتی، لە ناوچەی (زور لقایە) كە دەكەوێتە دەوروبەری ناحیەی گوڵاڵە لەلایەن قەناسێكی داعشەوە سەربازێكی عێراقی بە سەختی برینداركراوە.

وتیشی، سەربازەكە لە چوارچێوەی تیمێكی مەیدانی كێوماڵكردنی (زور) و شوێنكەوتنی پاشماوەكانی داعش-دا بووە.

دواتریش ڕێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ لە شوێنی هێرشەكە گیراوەتەبەر و پڕۆسەیەكی كێوماڵكردنی فراوان بۆ گەڕان بەدوای هێرشبەرەكە ئەنجامدراوە، وەك ئەوەی سەرچاوەكە باسیدەكات.

س: بەغداد لیەوم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: هەوڵدەدەین مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بە زووترین کات دابەشبکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەوڵدەدەن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بە زووترین کات دابەشبکرێت. عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە سلێمانی 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share