كەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە و شەختە دروست دەبێت

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، “شەختە دروستدەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بە گشتی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، ئەگەری بارینی بڕێكی كەم لە بەفر هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و، لە كاتەكانی دەمەوئێوارەشدا شەختە دروست دەبێت.

ئاشكراشیكرد، پلەی گەرمی نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و سبەی سێشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و كەشیش سارد دەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەدا هاتووە، پلەی گەرمى یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە، بەرزترین پلەش دوو پلەی سیلیزییە و، تەمیش ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ و دەوربەری دەکاتەوە، شەقامێکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دادەخرێت. سەرۆکایەتیی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: سەرجەم شەقامەکانی ناوبازاڕ پاکدەکرێنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو سەرجەم شەقامە سەرەکییەکانی ناوبازاڕ پاکدەکرێنەوە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی…
Total
0
Share