وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای باڵای دەوڵەتی سعودیە بە ڕەسمی ڕۆژی عەرەفە و یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی دیارییکرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف، دادگای باڵای سعودیە پشتڕاستی کردووەتەوە کە ڕۆژی 26ی ئایاری 2026، ڕۆژی وەستانی حاجییان دەبێت لە کێوی عەرەفە.
پشتبەستن بەم بڕیارە، وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆژی 27ی ئایاری 2026، یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت لە هەرێمی کوردستان و جیهانی ئیسلامی.