کەرکووک..منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکووک منداڵێکی ساوا دۆزراوەتەوە و تائێستا هیچ کەسێک خۆی نەکردووە بە خاوەنی

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکووک گواستییەوە، ” درەنگانی شەوی ڕابردوو پۆلیسی کەرکووک لە بوونی منداڵێکی ساوای جێهێڵڕاو ئاگادارکراونەتەوە، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس منداڵەکە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی شارەکە گوازراوەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “منداڵەکە تەمەنی لەنێوان 20 ڕۆژ بۆ مانگێک دەبێت، تەندروستی جێگیرە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ کەسێک لێی نەپرسیوەتەوە لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە”.

تائێستا پۆلیسی شارەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی کەسوکاری منداڵەکە و هۆکاری فڕێدانەکەی ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی پێشتر

كازم ساهر بە كوردی گۆرانی دەچڕێت

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس بۆ دووان لە یاریزانەکانی: بۆندەکانتان نوێ ناکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎نەتەوە یەكگرتووەكان: 6 ملیۆن كەس لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان لە بەردەم زستانێكی سەختدان

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدەدات لەوەی شەش ملیۆن كەس رووبەڕووی زستانێكی سەخت دەبنەوە بەهۆی نەبوونی سادەترین هۆكارەكانی ژیان. تەنها…
Total
0
Share