وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو جوتیاران کەمتر نیگەرانن لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕدا.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کاتێک بەرهەمی ناوخۆیی پێدەگات، هاوردەکردنیان قەدەغەدەکرێت تا پاڵپشتیی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی بکرێت.
وتیشی، ساڵانە کار لەسەر هەمەچەشنکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەین تا جوتیاران بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، “هەندێک لە جوتیاران نیگەرانن لەوەی ناتوانن بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە، بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو. لە چوارچێوەی هەنگاوەکانمان بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، ئەو نیگەرانییانە کەمبوونەتەوە”.