د. مەجید حەمەئەمین، ئەگەر پـ.ـارتی دەسبەرداری ئەقڵیەتی خۆسەپێنی ببێت، یەکێتی سێ هەنگاو دێتە پێشەوە.
د. مەجید حەمەئەمین، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر پـ.ـارتی دەستبەرداری ئەقڵیەتی خۆسەپێنی ببێت، یەکێتی ئامادەیە سێ هەنگاو بێتە پێشەوە، بەڵام سەردەمی خۆسەپاندنی سیاسی کۆتاییهاتووە، تۆ هەیت و منیش هەم، تۆ هێزت هەیە منیش هێزم هەیە، تۆ پەیوەندیی هەرێمیت هەیە منیش پەیوەندی هەرێمیم هەیە، تۆ دۆستی ناوخۆت هەیە منیش دۆستی ناوخۆم هەیە.
دەشڵێت، وەرن پێکەوە دابنیشین تاوەکو بەرژەوەنییەکانی گەلەکەمان بکەینە سەنگی مەحەک، لەژێر ڕۆشنایی ئەو مەحەکە حکومەتێکی چاکی خزمەتگوزار پێکبهێنین.