وەزارەتی دارایی: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرجدەکرێت

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە، 17ی ئایاری 2026 مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لە دوای یەکی تەموزی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share