بە بڕیاری قائیمقامیەتی قەزای دوکان، یارییکردن بە جیت سکی لە ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغەکرا.
قائیمقامیەتی قەزای دوکان بڵاویکردەوە، دوای چەند کۆبوونەوەیەکی لیژنەی سەلامەتی و ژینگە بەسەرپەرشتی سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی یاری جیت سکی لەو شوێنە ئاوییانەی ڕۆژانە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن بەمەبەستی گەشتکردن.
هاوکات، قائیمقامیەتی دوکان چەند بڕیارێکیشیان لەبارەی بەلەمە گەشتیارییەکانەوە دەرکردووە، کە دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار بکەن و مۆڵەت دەربکەن و تەواوی مەرجی سەلامەتی گەشتیاری لە بەلەمەکانیاندا بوونی هەبێت، بە پێچەوانەوە هەر خاوەن بەلەمێک یان جیت سکییەک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر .