قوباد تاڵەبانی: تەنانەت لە کاتی شەڕ و ناسەقامگیریشدا، ڕێگەی داهێنانمان هەڵبژاردووە

قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، تەنانەت لە کاتی شەڕ و ناسەقامگیریشدا، ڕێگەی داهێنانمان هەڵبژاردووە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ دووەمین جار لەسەر یەک بەشداریمانکرد لە فێستیڤاڵی فیلمی کان، لە ڕێگەی کۆمسیۆنی فیلمی کوردستانەوە گەورەترین فەندی فیلمی کوردستانمان ڕاگەیاند.

دەشڵێت، دەمانەوێت دەرگای کوردستان بەڕووی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری فیلم بکەینەوە، هەروەها زەمینە بۆ هاوکاری لەنێوان سینەماکارانی کوردستان و کۆمپانیا و ناوەندە سینەماییەکانی جیهان بڕەخسێنین بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی ئێمەش لەڕێی سینەماوە بە خەڵکی جیهان بگات.

ئەوەش دەڵێت، لە کان، پەیامێکی ڕوونمان هەبوو: کوردستان زیاترە لە ململا‌نێکان و ئەو تراژیدی و کارەساتە گەورانەی بەسەریدا هاتوون، ئەم خاکە، خاکی داهێنان و خۆڕاگری و چیرۆکە نائاساییەکانە، تەنانەت لە کاتی شـ.ـەڕ و ناسەقامگیریشدا، ئێمە ڕێگەی بونیاتنان و داهێنانمان هەڵبژاردووە.

May be an image of one or more people, beard and suit

May be an image of text

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share