مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتییان بەهۆی کێشەی مووچەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسیی حزبەکە کۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرەیەک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت کە گرنگترینیان، گوزەران و دۆخی هاوڵاتییان بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد، ئەنجامی کۆبوونەوەکەی دوێنێی یەکێتی و پارتین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵوێستی دادگای فیدراڵی دەربارەی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێكی كورد هەڵوێستی سەرۆكی دادگای فیدراڵی دەربارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، پێشنیاری كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كردووە. سۆران…
Total
0
Share