پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕی سێ دەفتەر دۆلاری دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەبڕی سێ دەفتەر دۆلاری دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ کە بڕی سێ دەفتەر دۆلاری ئەمریکی لەناو زەرفێکدا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسییەکە وەرگیراو دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان، زانیاریی پێویست کۆکرایەوە و توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانەوە بەسوودبینین لە کامێراکانی چاودێری تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

دەشڵێت، دەستیش بەسەر بڕی 25 هەزار و 350 دۆلاردا گیرا کە تۆمەتبار لەماڵەکەیدا شاردبوویەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 446) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: دووەم و سێیەم رۆژی جەژن هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ سەیرانگای دوکان قەدەغەیە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “لە دووەم و سێیەم رۆژی جەژندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ سەیرانگای دوکان قەدەغەیە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گرفتی گەورەمان لە دابەشکردنی مووچەدا هەبوو بۆیە سیستمی بایۆمەتریمان دانا

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “گرفتی زۆرمان لە دابەشکردنی مووچەدا هەبوو بۆیە سیستمی بایۆمەتریمان دانا”. قوباد تاڵەبانی، جێگری…
Total
0
Share