سەعدی پیرە: پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکرات لە قۆناغێكی پێشکەوتوودایە و کۆبوونەوەکانیان بەردەوامدەبن.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن، لیژنەی باڵا لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئەو رەشنووسەی ئامادەکراوە پەسەندبکرێت دواتریش خەڵک بۆ پۆستەکان دەستنیشانبکرێت.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەعدی پیرە وتی، “یەکێتی لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ساردنەبووەوە راستەوخۆ دەستی بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، ئێستاش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە، ئومێدەوارین بتوانین لە یاسا کارپێکراوەکانی عێراق سوودوەربگرین و خەڵكێکی زۆر بنێرینە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەكارهێنانی شەقامەكان بۆ دانانی كەرەستەی بینا رێگاپێدراو نییە. لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share