وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، ڕایگەیاند، نزیکەی دوو هەزار حاجیی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە سعودیە.
كاروان ستونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تاوەکو ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار حاجیی كوردستان به سه‌لامه‌تی و به بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینییەكانیان كردووه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌ڕێده‌كه‌وێت كه ژماره‌یان 147 حاجییه و به‌م پێیه‌یش ژماره‌ی حاجییانی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ كه ده‌گه‌نه سعودیه ده‌گاته زیاتر له 2000 حاجی.