ئەدهەم بارزانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەڕێزتان باشتر لە هەر کەسێک دەزانن ئەو چەکانە ڕادەستی کێ کراون

ئەدهەم بارزانی، نامەیەک ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات لەبارەی ئەو چەکانەی ئەمریکا کە بردراون و دەڵێت، بەڕێزتان باشتر لە هەر کەسێک دەزانن ئەو چەکانە ڕادەستی کێ کراون.

ئەدهەم بارزانی لە نامەیەکدا بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی، “ئەوەی کە دیارە ئەمە بۆ سێیەم و چوارەم جارە کە جەنابتان ئاماژە بەوە دەکەن کە چـ.ـەکتان ناردووە بۆ ئـ.ـێران، بەو خەیاڵەی کە ویستووتانە بەم چـ.ـەکانە کۆماری ئیسلامیی پێ بڕوخێنن و وتراوە کە بۆ کوردتان ناردووە کە بیگەیەنن، بێگومان مەبەست لە کورد، کوردانی باشووری کوردستانە، کە ئێوە و هێزەکانتان لەم بەشەی باشووری کوردستان بوونتان هەیە، ئەگەر ڕاست بێت و ئەم چـ.ـەکانە نێردرابن بەڕێزتان باشتر لە هەر کەسێک دەزانن کە دراوە دەستی کێ و پسوڵەی وەرگرتنیشی بە واژووی چ کەسێکە.”

هەروەها زیاتر دەڵێت، ئەوەی ئێمەی کوردی لە هەموو بەشەکانی کوردستان بێزار و نیگەران کردووە ئەوەیە کە لە کۆی ئەم چەند جارەدا کە ئاماژەتان بەم بابەتە کردووە وتوتانە کە کورد ئەم چـ.ـەکانەی بۆ خۆیان هەڵگرتووە و بردویانە، شاردویانەتەوە و دزیویانە و وەسفی کورد بە بەکرێگیراو کراوە.

زیاتر دەنووسێت، “وتراوە کە کورد حەزی لە پارەیە و پارەمان پێداون، بەم شێوازە هەموو کوردێک لە دیدی ئێوە بێ ئەوەی جیاوازیەک لە نێوان باشوور، باکوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان یان ئەم لایەنە و ئەو لایەنە بکەن و ئەو کەسەی کە وەریگرتووە و ئەوەی ئاگای لێ نییە, ڕازی ببن ئەم سیفەتانەتان هەمووی داوەتە پاڵ میللەتێکی گەورە کە تەنها لە بەشی باشوورەکەی کە کوردستانی عێراقە سەروەری 250 هەزار شـ.ـەهیدی داوە لە پێناو ئازادییەکەی”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share