بڕیارە ئەمڕۆ گوژمەی تەواوکاریی مووچە بگاتە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییش دەڵێت، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
دوێنێ بڕی 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار، وەک گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکراکرد، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، گوژمەی تەواوکاریی مووچە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان.
وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.