وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ حاجییانی سلێمانی، کە ژمارەیان 147 کەسە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
دانا محەمەد، وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی حاجییەکان 147 کەسە.