بەكارهێنەرانی كارتە بانكییەكان لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان ئاگادار دەكرێنەوە

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا چەند رێنماییەك دەداتە گەشتیاران و بەكاهێنەرانی كارتە بانكییەكان لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان 

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەبارەت بە بەكارهێنەرانی كارتە بانكییەكان لە دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان پێویستە گەشتیار جگە لە كارتی بانكی خۆی نابێت هەڵگری هیچ كارتێكی دیکە بێت، بە پێچەوانەوە تۆمەتبارە بە یاسای سپیكردنەوەی دراو و پارەداركردنی تیرۆر ژمارە (39ی ساڵی 2015).

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر گەشتیار هەڵگری چەند كارتێكی بانكی بوو كە بە ناوی خۆیەوە نەبوو، گەشتیار و خاوەنی كارتەكان بەرپرسیارن بەرامبەر بەیاسا و كارتە بانكییەكان دەستی بەسەردا دەگیرێت و بلۆك دەكرێن.

لە رێنماییەكی دیكەشدا دەڵێت، كڕینەوە یان بەكرێدانی كارتە بانكییەكان كارێكی نایاسایی یە، بە پێچەوانەوە مامەڵەكار و خاوەنی كارتەكە ڕووبەووی یاسا دەكرێنەوە.

ئاشكراشیكردووە، داواكارین لە هاوڵاتییان پارێزگاری لە بەڵگەنامە كەسییەكانیان بكەن، ڕێگانەدەن بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای زیندووكردنەوەی خاڵێكی ڕێككەوتنەكەیان لە پارتی ‏دەكات، كە تایبەتە بە دانانی كاندیدێكی یەكێتی بۆ پۆستی…
Total
0
Share