بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت، کەشی ئەمڕۆ هەوراوی دەبێت و سبەینێ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان لە کاتەکانی ئێوارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیی سبەینێ، ئەگەری کەمێک تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە، لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین بەشێوەی پچرپچر هەیە، دواتر کەش سەقامگیردەبێتەوە