شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی گەرما بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی گەرما بەڕێوەیە و لە زۆر ناوچە گەرمای بێزارکەر دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە، 11ـی 5ـی 2026 و 12ـی 5ـی 2026، شەپۆلێکی گەرما ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە زۆر ناوچە تا ڕادەیەک گەرمای بێزارکەر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو:

سلێمانی 31 بۆ 32 پلە

هەولێر 34 پلە

دهۆک 32 پلە

هەڵەبجە 34 پلە

کەرکوک 38 پلە

پێنجوێن 27 پلە

کەلار 38 پلە

حاجی ئۆمەران 22 پلە

دەشڵێت، ئەو شەپۆلە گەرما بێزارکەرە کاتییە و دواتر سەرما دێتەوە و باران دەبارێت؛ هۆشدارییش دەدات، لە ڕۆژی 11 بۆ 25ـی 5، پەتای وەرزی بەربڵاو دەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناس پێشبینیش دەکات، “ڕۆژی سێشەممە 12ـی 5ـی 2026، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share