کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتردەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و چەند پلەیەک بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی، بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای بۆ ڕۆژی شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: وەڵامەكەی دیندار زێباری لە وەڵامی حكومەتی نەرویج دەچێت

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێككەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا تایبەت بە وەڵامەكەی حكومەتی راسپاردەی هەرێم دەڵێت، وەڵامەكە لە…
Total
0
Share