وردەکاری گرانبوونی غازی ماڵان

ئەمڕۆ 28 ی کانونی یەکەم، بریکارەکانی فرۆشتنی غازی ماڵان ئاشکرایانکرد کە بە هەزار دینار گرانتر غازیان دەستکەوتووە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیای دابەشکردنی غاز بە گرانتر غاز دابەشدەکات.

سەرکۆ ئازاد، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیای ئێستای ڕاگەیاند، “ئەوەی ئێمە بەدواداچونمان بۆکردووە ئەو کۆمپانیایەی کە بەرپرسیارە لە دابەشکردنی غاز بۆ سەر بریکاری شارەکان بە بیانوی دابەزینی نرخی دینار نرخی بتڵێک غازی گرانتر کردووە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان، ڕاشیگەیاند، “بەدواداچون بۆ ئەم پرسە دەکەین و بڕیاری گرانکردنی غازی ماڵان بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئەنجومەنی وەزیران دراوە”.

بەشێک لە بریکارەکانی غاز لە سلێمانی و هەولێر بە تۆڕی میدیای ئێستایان ڕاگەیاند، “ئەوان بە جوملە نرخی بتڵێک غاز بە 7 هەزار و 7 هەزار و 500 وەردەگرن و بۆ فرۆشتنەوەی دەبێت هەزار دینار گرانتر بیفرۆشنەوە بە هاوڵاتییان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەڵەبجە: خەڵک هەیە ئۆتۆمبێلەکەی تابلۆی ڕەسمییە لایبردووە و کردوویەتی بە بێسەرەتا

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، داوا لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکەین نەیەنە سەنتەری شارەوە. سمکۆ سالار، قائیمقامی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا…
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكدا دوو كەسیان دەستگیركرد كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای…
Total
0
Share