قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەمیشە باوەڕم بەوە بووە کە دەبێت وەرزشوان و هونەرمەندەکان ئەستێرەی کۆمەڵگابن نەک سیاسییەکان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ وەرزشوانان و هونەرمەندانی ئازیزی کەرکوک ڕوونمکردەوە یەکێتی بەرنامەی تۆکمەی بۆ پشتگیریکردنی هونەرمەندان و پێشخستنی کەرتی وەرزش ئامادەکردووە.
ڕاشیگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا پشتگیریی تەواوی وەرزشوانان و هونەرمەندانی کەرکوک دەکەین.