پاش ئەوەی ئەمریکا هیچ ڕێگایەکی بازرگانی بۆ ئێران نەهێشتەوە، تاران پەنا بۆ ‘ڕێڕەوی ئاسنینی پێنج وڵات’ دەبات.
بە پێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی بی.بی.سی، بەرپرسانی تاران بە بەیجینیان ڕاگەیاندووە کە ڕێڕەوی بازرگانی وشکانی نێوان پێنج وڵات وەک رێڕەوێکی بازرگانی جێگرەوە بۆ هەناردەکردن و هاوردەکرن بەکاردەهێنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران سەرەڕای ئەوەی لە ڕێکەوتنێک کە بۆ ساڵی 2020 دەگەڕێتەوە و ڕێگای ئاسنینی نێوان ئێران-ئەفغانستان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ساڵی 2023 پڕۆژەکە تەواو بوو؛ بەڵام لە ساڵی 2025ـدا بەیجین بە پڕۆژەی پێکەوە بەستنی وڵاتەکەی بە تاران ڕێڕەوێکی ئاسنینی نوێی خستەکار کە پێنج وڵات لە ڕووی هاوردە و هەناردەوە پێکەوەدەبەستێتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، بەپێی بنکۆڵکارییەکی فاینێنشڵ تایمز-ی ئەمریکی، تاران بە بەکارهێنان و پشتپێبەستنی 100٪ بە ‘ڕێڕەوی ئاسنینی پێنج وڵات’ لە ئێستادا بە ماوەی 10 تا 15 ڕۆژ بەرهەم و پێداویستییە نێوخۆییەکانی لە وڵاتەکەیەوە بۆ چین دەگوازێتەوە و لەئێستاشدا بیر لە بەکارهێنانی ڕێڕەوەکە وەک هۆیەک بۆ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ بەیجین دەکاتەوە.
ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەم ڕێڕەوە نوێیە هەریەکە لە ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، قیرغستان و چین پێکەوە دەبەستێتەوە و بڕیاریشە تورکمانستان و ئۆزباکستانیش سوود لەم ڕێڕەوە وەربگرن و بەپێێ ڕێکەوتنێکیش دەبێت ئێران بەرهەم و بازرگانییەکانی بە یووانی چینی ئاڵوگۆڕ پێبکات.