نەخۆشیی دڵ پەیوەندیدارە بە خوێن کە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن لە جیهاندا، پزیشکان جەخت لەسەر گرنگیی هەڵبژاردنی خۆراکە تەندروستەکان دەکەنەوە بۆ پاراستنی دڵ و کەمکردنەوەی مەترسییەکان.
ئەو خۆراکانەی بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودن بریتین لە :
– ماسی
ماسیی سەلەمون و تونا، بۆ تەندروستیی دڵ زۆر بەسوودن و دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا-3 کە یارمەتیی کەمکردنەوەی فشاری خوێن و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدەن.
– سەوزە
بە گشتی خواردنی سەوزە لە کاتی ژەمەکاندا سوودی باشی بۆ تەندوستیی جەستە بە گشتی و دڵ بە تایبەت هەیە، بە تایبەت (سپێناخ) چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K .
بەگشتی ئەو خۆراکانەی بۆ تەندروستیی دڵ زۆر بەسوودن بریتین لە (دانەوێڵەکان، زەیتی زیتوون، میوە تووییەکان، چەرەزاتەکان، بەشێکی پاقلەمەنییەکان) بەڵام پێوستە بە هۆشیاری و لەکاتی پێویست و گونجاودا بخورێن.
جگە لەوانە ڕێکخستنی خەوی گونجاو و وەرزشکردن و دووربوون لە سترێس و خەمخواردن بۆ تەندروستیی دڵ زۆر گرنگن.
شارەزا و پسپۆڕانی بواری تەندروستی دەڵێن، پێویستە لە چەند شتێک دووربکەوینەوە یان بە وریاییەوە ئەنجامیان بدەین کە زیانیان بۆ تەندروستیی دڵ هەیە و بریتین لە :
– ئەو خواردنانەی چەوریی ناتەندروستیان تێدایە یان پڕن لە چەوری وەک (گۆشت).
– خواردنی خێرا (فاست فوود)
– خواردنی شەکر و شیرینی.
– خواردنەوەی گازیی، کافاینی زۆر.