تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات: گۆڕاوی AG5 زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، گۆڕاوی AG5 لە زنجیرەی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و لە ریزبەندیی گۆڕاوە جێ گرنگییەکاندایە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەمڕۆی WHO، گۆڕاوی نوێی AG5 لە ریزبەندیی ڤیرۆسە جێ گرنگییەکاندا پۆلێن دەکرێت، لەکاتێکدا پێشتر رێکخراوەکە گۆڕاوەکەی لە ژێر چاودێریدا هێشتبووەوە.

تەندروستیی جیهانی دەڵێت، گۆڕاوەکە بۆ یەکەمجار لە 17ی شوباتی 2023 دۆزرایەوە و لە 19ی ئایاردا لە ریزبەندیی ئەو گۆڕاوانەدا دانرا کە چاودێری دەکرێن، رێکخراوەکە باس لەوەدەکات کە بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی بۆ گۆڕاوەکەیان کردووە دەبێت بایەخیپێبدرێت بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەکەیەوە.

باس لەوەشدەکات، زیادبوونێکی بەرچاو لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوەکەدا تۆمارکراوە، لەماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی %17.4 زیادیکردووە، ئەوەش رێژەیەکی زۆر بەرزە بەراورد بە گۆڕاوەکانی دیکە.

بەپێی رێکخراوەکە، سەرەڕای خێرایی بڵاوبوونەوەی توانای مانەوە و تێپەڕاندنی بەرگریی جەستەی هەیە.

 

بابەتی پێشتر

چۆن هەوڵی تیرۆرکردنی کەریم شکور درا؟

بابەتی دواتر

حەج و عەمرە خوازیارانی ئەنجامدانی حەج ئاگاداردەکاتەوە لە ئەنجامدانی تیروپشک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share