هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات

هاتوچۆی سلێمانی، لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەو نمەبارانەی ئێستا دەبارێت و تاکۆتایی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە زۆر مەترسیدارترە لە ھەر نمەبارانێکی دیکەی وەرزی زستان و بەھار، بەھۆی ئەوەی ئەو خۆڵ و  تۆزەی داباریوە لە شەوی ڕابردوو و تاوەکو ئێستا و ڕۆژی سبەینێ لەسەر شەقامەکان لینجی و خزینێک دروستدەکات لەسەر ڕێگەکان و شەقامەکان لەناوەوە و دەروەی شارەکان و زۆر بەتایبەتی لە پێچەکاندا و ئەگەری خزین و نەمانی کۆنترۆڵ و ڕووداوی ھاتوچۆیی دروستدەکات.

دەشڵێت، ھیوادارین بە وریاییەکی زیاتر و بەخێرایی یاسایی و گونجاو شۆفێری بکەن .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر روونیدەكاتەوە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشیندەكرێن چەند مووچەیان پێدەدرێت

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شێوازی هەژماركردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق رووندەكاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share