سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق شکست بوو بۆ حزبەکە و دەبێت لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت لە هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانیان.
لە کۆبوونەوەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبەکە رایگەیاند، نەیانتوانیوە دەنگی پێویست بۆ مسۆگەرکردنی کورسی بەدەستبهێنن و ئەنجامەکانی بە “شکست” بۆ حزبەکە و ئەندامەکانی، هەژمارکرد.
وتیشی، دەبێت لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت لە هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانمان و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت، کە کەمتەرخەم بوون و وەک پێویست ئەرکەکانیان رانەپەڕاندووە و بەشێک بوون لە هۆکارەکان.