سبەی و دووسبەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی قۆناغی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەبچن.
بڕیارە سبەی سێشەممە کاتژمێر 10:00ـی شەو؛ بەکاتی هەرێمی کوردستان یاریی گەڕانەوەی چامپیێنز لیگ لە نێوان ئەتلەنتیکۆ مەدرید-ی ئیسپانی و ئارسیناڵ-ی ئنگلیزی بەڕێوەبچێت کە شایەنی باسە یاریی چوون بە گۆڵێک بۆهەردوولا کۆتاییهات.
لەلایەکی دیکەشەوە، یانەی بایرن منشن دەیەوێت لە یاریی گەڕانەوەدا کە بڕایرە شەوی چوارشەممە کاتژمێر 10:00ـی شەو بەڕێوەبچێت؛ ڕیمۆنتادا بەسەر یانەی پاریس سانجێرماندا بکات، پاش ئەوەی لە یاریی چووندا بە پێنج گۆڵ بەرانبەر بە چوار گۆڵ یارییەکەی نێوانیان کۆتاییهات.