گوتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: دۆخەکە لەدەست دەرچووە

گوتی هاس، ئەستێرەی دێرین و ڕاهێنەری پێشووی لاوانی ڕیاڵ مەدرید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە یانەی شاهانە دەبێت بە زووترین کات گرێبەستی کیلیان مباپێ واژۆ بکات، بەپێچەوانەشەوە دۆخەکە خراپتر دەبێت.

لە میانی بەشداریکردنی بە پرۆگرامی “ئیل شێرینگیتۆ”ی ئیسپانیدا، گوتی سەبارەت بە بابەتی کیلیان مباپێ دەڵێت، “پێویستە مەدرید ڕووەو فەرەنسا و ماڵی مباپێ هەنگاو بنێت، پێویستە بە خێرایی ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە ڕۆیشتنی کەریم بنزیمە لە پێکهاتەی یانەکە دروستیکردووە.”

هەروەها دەڵێت، “دوای نامەکەی مباپێ بۆ پاریس و بە ئاشکرا ڕاگەیاندنی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی، دۆخەکە لەدەست دەرچووە، ئێستا ڕیاڵ دەتوانێت بیکڕێت، بە ڕای من کاتی ئەوەیە 200 ملیۆنەکە بە پاریس بدەن و هەموو شتێک یەکلایی بکەنەوە.”

گوتی لە هەڵوێستەکانیدا تەنها نەبوو، بەڵکو چەندین ڕۆژنامەنووسی وەک جوسێپ پێدرۆرێڵ و ئیدو ئاگێریی ڕۆژنامەنووسانی نزیک لە ڕیاڵ مەدرید هاوڕای بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد. چیکاگۆ…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share