قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: هەر وڵاتێک نیازی نزیکبوونەوەی لە گەرووی هورمز هەبێت هێرشدەکرێتە سەری

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، بەبێ مۆڵەتی ئێمە نابێت هیچ کەشتییەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕببێت.

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “لە ئێستادا هێزەکانمان کۆنتڕۆڵی ئاسایشی گەرووی هورمزیان لەژێر دەستدایە، هەر هاتوچۆیەک لە گەرووەکەدا، دەبێت لەژێر چاودێریی و مۆڵەتی ئێمەدا بێت، کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکان، لەپێناو سەلامەتی خۆیان، پێویستە هەماهەنگیی لەگەڵ ئێمەدا، بە گەرووەکەدا تێپەڕببن”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “هێرش دەکرێتە سەر هەر وڵاتێک، بەتایبەت ئەمریکای شەڕانگێز، ئەگەر ویستی نزیکبوونەوەیان لە گەرووی هورمز هەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: بەندەرە ئاوییەکانی کەنداو یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ هیچمان

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتەکانمان بەسەر گەرووی هورمزدا جێبەجێدەکەین. قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسایش و ئارامیی بەندەرە ئاوییەکانی…
Total
0
Share