وەزارەتی پەروەردە: پێنج نمرە بە خوێندکارانی پۆلی 12 دەدرێت

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پێنج نمرە بە خوێندکارانی پۆلی 12 دەدرێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر پێشنیاری لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان، بڕیارماندا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ سەرجەم خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە (ئاسایی و دەرەکی).

دەشڵێت، ئەو پێنج نمرەیە بە مەبەستی سوودوەرگرتن و بەدەستهێنانی مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026)بە خوێندکاران دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share