بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: بەرهەمی گەنمی زۆرینەی ناوچەکان لە مەترسیدایە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، “بەرهەمی گەنمی زۆرینەی ناوچەکانی سنووری سلێمانی لە مەترسیدایە”.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی کەمبارانییەوە بەرهەمی گەنم لە مەترسیدایە، لەم مانگی چوارەدا پێویستمان بە 75 ملیمەتر باران هەیە، بەپێچەوانەوە بەرهەمی گەنمی زۆربەی ناوچەکانی سنووری سلێمانی (گەرمیان، چەمچەماڵ، ئاغجەلەر، سەنگاو، بنگرد و رانیە) لە مەترسیدایە جگە لە عەربەت و سەیدسادق کە لەو دوو ناوچەیە رووبەرێکی فراوانی زەوی بە گەنم داچێندراوە.

لەبارەی رووبەری داچێندراوی سنووری سلێمانی بە گەنم، شاڵاو جەمال وتی، “ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی هاوشێوەی ساڵی رابردوو ملیۆنێک و 190 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراوە، ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی لە هەرێم وەرگرت، بەڵام ئەمساڵ کەمیکردووەتەوە بۆ 400 هەزار تۆن و هەر تۆنێک بە 850 هەزار دینار وەردەگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی: بەرنامەتان بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک جێبەجێبکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن کرد.…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.…
زیاتر ببینە

ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیرکردنی 10 کەسی ڕاگەیاند کە لە هەرێمی کوردستانەوە پەڕیونەتەوە

ئیتڵاعاتی ئێران ئاشکرایکرد، 10 کەسیان دەستگیرکردووە، کە لەهەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەنیازی تەقینەوە و هێرش بوون…
Total
0
Share