وەزارەتی ناوخۆ: مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە قەدەغەیە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان مۆڵەتی ڕەسمیی نییە، مامەڵەکردن بەو دراوانەوە قەدەغەیە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان بپارێزێت؛ لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی ڕەسمیی نییە؛ ​بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر کەس و گرووپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کاربکات، شوێنەکەی دادەخرێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، “بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان، لەم جۆرە مامەڵانە دووربکەونەوە و هەر کەسێک مافێکی لای ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share