بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، رایگەیاند، لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی هەڵەبجەدا نزیکەی شەش ملیۆن دینار بۆ خواردن و سووتەمەنی خەرجکراوە.
فریاد نەجمەدین، بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە رایگەیاند، لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی سنووری هەڵەبجەدا هیچ کەمتەرخەمییەک نە لەلایەنی مرۆیی و ئامێرەکان و نە لە دابینکردنی بودجە نەبووە.
وتیشی، هەرسێ ژەمەکە خواردن بۆ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و خۆبەخشەکان دابینکراوە و بەسەر سەرجەم تیمەکاندا دابەشکراوە.
باسی لەوەشکرد، “کۆی گشتیی ئەو پارەیەی لە خواردن، سووتەمەنی و دابینکردنی ئامێر لەماوەی سێ رۆژدا خەرجکراوە نزیکەی شەش ملیۆن دینار بووە”.