شێروان شێروانی: بێدەنگیی ئێوە خەنجەرێکە بەر ڕۆحم دەکەوێت

شێروان شێروانی لە زیندانەوە پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و داوا لە هەمووان دەکات بەردەوامبن لە نواندنی چالاکی بەرگریکردن لە دۆسیەکەی.

شێروان شێروانی، ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو لە زیندانەوە پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ دەیەمین ڕۆژە کە لە مانگرتندام و پێویستم بە هەمووتانە، دەتوانن تەنیا لە ڕێگەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پشتگیریم بکەن، بۆ تاریکی، مۆمێک زۆرە”.

دەشڵێت، “ئەگەر دەزانن تەنانەت لایک یان کۆمێنتێکی ئێمە، دەبێتە چی سەرئێشەیەک بۆ ئەوان، هەرگیز ڕاناوەستن، ئەم بێدەنگییەی ئێوە خزمەت بە هیچ کەسێک ناکات، بێدەنگییەکەی ئێوە خەنجەرێکە بەر ڕۆحم دەکەوێت”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، شێروان شێروانی دەڵێت، “بە هەموو پێوەرێکی ئایینی و فەلسەفی، دەبێت بۆ خەبات تێبکۆشیت، هەروەها من مافێکم لەسەر ئێوە هەیە، دەمتوانی لەپێناو ژیانی تایبەتیی خۆم نەرمییەکم بنواندایە، بەڵام لەپێناو شکۆی کۆمەڵگە و دەنگی ئازاد ئەمەم نەکردووە، بۆیە مافم بەسەرتانەوە هەیە و دەنگ هەڵبڕن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share