گەرمیان.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا گەنجێك گیانی لەدەستدا

دیمەنێك لە ڕوداوەكە

لە ئاكامی ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگایەكی سەرەكی لە كەلار گەنجێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

موقەدەم عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەمە 13ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار-گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مازدای پیکاب کۆنتڕوڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بەدوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا و لەئەنجامدا کەسێک سەرنشینێكی مازداكە بەناوی (هـ. ا. و.) لەدایکبووی 2001 گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەشی بەسەختی برینداربوو.

ئەوەشی خستەڕو، دوای چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکە لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلار ڕادەگرێت

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە سبەینێوە تا یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلار ڕادەگرێت. جەبار گۆران، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share