100 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی جوتیاران خەرجدەکرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق 100 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی بۆ جوتیاران خەرجدەکات.

حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، ڕایگەیاند، ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی بڕی 100 ملیار دینار وەک گوژمەیەکی نوێ لە شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانەی کە بەرهەمی گەنمی خۆیان بۆ وەرزی چاندنی 2025 ڕادەستی حکومەت کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیە لەم هەفتەیەدا بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت تاوەکو بە زووترین کات بگاتە دەستی جوتیاران.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share