بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەبارەت بە کۆچی دوایی د. فاروق رەفیق بڵاوکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی ئاڕاستەی خانەوادەی نووسەر و ڕووناکبیر، د. فارق رەفیق کرد و تیایدا هاتووە، نیگەران بووین بە کۆچی دوایی د. فاروق رەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری دیاری سلێمانی و کوردستان.
وتیشی، بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان و رۆشنبیران دەکەین، هاوبەشی خەمیانین، یادی هەمیشە بە خێر و ڕۆحی شادبێت.