پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتی: دەمپیسێکی کوڕە جاش دەیەوێت دەریایەک لە شکۆ بە وشە بۆگەنەکانی پیس بکات

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی ‘بۆ کوڕە جاشێک’، بڵاوکردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.

بۆ کوڕە جاشێک

مێژوو پیسێکی دەمپیسی کوڕە جاش، دەیەوێت دەریایەک لە سەربەرزی و شکۆ بە وشە بۆگەنەکانی پیس بکات! با ئەو کوڕە جاشە زۆر باش بزانێت؛ ئەو کەسەی لە کەرکوک خوێنی بەخشی، پارێزەری کەرکوکییەکان و پێشمەرگەیە و چەندین جار خوێنی پاکی لەپێناو کەرکوک و کوردستاندا ڕشتووە، نەک وەک تۆ، کە خەسڵەتی خوێنپیسیت ڕێک لە باوانەوە بۆ ماوەتەوە!

تۆیەک کە قەبارەی جەماوەریت سفرە و دوو خولە وەک مشەخۆر لەسەر پشتی دەنگی هاوسەنگەرەکانت دەکرێیتە پەرلەمانتار، چۆن شەرم ناکەیت؟ هەر دەرئەنجامی هەبوونی نوێنەری ئاستنزمی وەک تۆشە، کە حزبەکەت لە بەغداد هێندە زەلیل بووە و کاندیدەکەی بۆ سەرۆککۆمار تەنیا (16) دەنگی شەرمەزارکەر دەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share