دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمیانەی ڕووداوی تەقەکردنەکدا هیچ نەشڵەژاوە و دەشڵێت، “ئەمە ژیانە و لە جیهانێکی پڕ لە سەرکێشییدا ژیاندەکەین”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چەناڵی سی.بی.ئێس نیوزـی ئەمریکی ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی ئێوارەخوانی ساڵانەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی هیچ نەیشڵەژاندووە و ئەو باش لە باروودوخەکە تێگەیشتووە.

وتیشی، “من دەزانم لە چی ژیانێکی پڕ لە سەرکێشییدا دەژین و من باش لە ژیان تێدەگەم؛ ئەو ڕووداوی تەقەکردنەش کە لە میانەی بەڕێوەچوونی ئێوارەخوانی ساڵانەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، هیچ تووشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانیی نەکردم”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژێک بەر لە ئێستا لەمیانەی ئێوارە خوانێک کە بۆ پەیامنێران بەڕێوەچوو هاوڵاتییەک بە ناوی کۆوڵ تۆماس ئاڵن، نزیک لە خاڵی پشکنینی چوونەژوورەوە بۆ ئێوارەخوانەکە تەقەی کرد و پاشان لەلایەن تیمی پارێزگارییکردن لە سەرۆکی ئەمریکا دەست بەسەرکرا و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامییان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share